ئەگەر سەیری قورئان بكەین دەبینین خوداوەند مرۆڤ وەك یەكێك لە بەڕێزترین دروستكراوەكانی خۆی سەیر دەكات و رێزێكی تایبەتی بۆ كەرامەت و ویست و عەقڵی دادەنێت، لەبەر ئەوە پارێزگاری لە سامان و كەرامەت و نەوەی مرۆڤ دەخاتە ڕیزی ئامانجە بەرزەكانی شەریعەت، بەڵام ئەگەر سەیری دید و تێڕوانینی مسوڵمانان بكەین، دەبینین لەم ڕووەوە زۆر بە ڕووكەشی سەیری ئەم مەسەلەیە دەكەن، بۆ نموونە چەمكی "دەستدرێژی بۆ سەر سامان" زۆربەی مسوڵمانان وای لێك دەدەنەوە كە ئەمە تایبەتە بەبردنی ماڵی بەرامبەرەكان بەتاڵان، واتە تەنها لەسنووری تایبەتی سامان و داراییدا لێكی دەدەنەوە، واتە تەنها زیان گەیاندنە بەبەرژەوەندیە تایبەتیەكانی مرۆڤ.
خوای گەورە لە ئایەتێكی قورئاندا باس لە گۆڕانكاری و چاكسازی دەكات و دەفەرموێت: إِنَّ اللّهَ ڵا یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّی یُغَیِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ / الرعد11
وشەی «أنفسهم» لەم ئایەتەدا هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە كە لە ناوەوەی جەستەی مرۆڤدان وەك دڵ و گیان و عەقڵ، نەفسی مرۆڤ بەردەوام فەرمان بە خراپە دەكات، ئەو ئەندامانەی كەباسمان كرد، هەموویان پەیوەستن بەیەكەوە، ئەگەر ئەم وشانە بەیەكەوە كۆبوونەوە مانای وەرگرتنی گشتییە، بەڵام ئەگەر هەریەكەیان بەجیا باس كران مانای وەرگرتنی تایبەتمەندییە، بەڵام ئەگەر هەریەكەیان بەجیا باس كران مانای وەرگرتنی كۆ دەنگیە، ئەگەر بە تەنیا باسی نەفس بكەین ئەوە مانای وایە باسی هەموو ئەوانی ترت كردووە كە لەئەندامە چالاكەكانی لە ناخی مرۆڤدا هەن، ئیتر ئەو ئەندامانە هەرچی بێت لە گیان و دڵ و عەقڵ یان لە كردارە ناوەكییەكان، بەڵام ئەگەر هەموویان بەیەكەوە ناویان بهێنیت، ئەو كاتە هەریەكەیان بە جیا باسی دەكەین كە تیێیدا مەبەست لەدەروون، لایەنی ڕوحییە كە خوای گەورە وەك هەناسەیەك لەخۆی خستویەتیە جەستەی مرۆڤەوە : فَإِذا سَوَّیْتُهُ ۆنَفَخْتُ فِیهِ مِن رُّوحِی فَقَعُواْ ڵهُ سَاجِدِینَ/ الحجر29
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل